Contraceptive Information and Advice
Search our directory
-
حەبی لێکدراو
حەبی لێکدراو بەگشتی پێی دەوترێت حەب. دوو ھۆڕمۆنی تێدایە – ئۆسترۆجین و پڕۆجیستۆجین. ئەمانە ھاوشێوەی ئەو ھۆڕمۆنانەن کە لە ھێلکەدانەکانەوە دروست دەبن. جۆری جیاوازی حەب ھەیە، ھەندێکیان دەتوانی بەبەردەوامی وەربگری، ھەندێکیان دەتوانی پشوویەکیان لەنێواندا بێت و خوێنی 'پاشەکشە' ھاوشێوەی خوێنی سووڕی مانگانەت ھەبێت. بۆ ھەموو کەس گونجاو نین. باشترین بژاردە بۆ خۆت لەگەڵ پسپۆڕێکی تەندروستی تاوتوێ بکە.
- ڕادەی کاریگەری: بەکارھێنانی نموونەیی ٩١٪. بەکارھێنانی تەواو ٩٩٪
- ێگیری بکە و لەبیری بکە. ھەڵناگەڕێندرێتەوە ڕۆژانە بیرت بێت. گرنگە کە تۆ ھەر ڕۆژێک تاڕادەیەک لە ھەمان کاتدا حەبەکە وەربگریت.
- سووڕی مانگانە: اریگەرییەکە دەکەوێتە سەر ئەو جۆرەی ھەڵیدەبژێریت. یارمەتیدەرن بۆ سووڕی مانگانەی قورس/بەئازار/نیشانەکانی بەر لە سووی مانگانە.
- پاراستن لە بەرامبەر نەخۆشیی گوازراوەی سێکسی: نەخێر. بۆ خۆپاراستن لە بەرامبەر نەخۆشیی گوازراوەی سێکسی کۆندۆم بەکار بھێنە.
- ھۆڕمۆن: بەڵێ، ئۆسترۆجین و پڕۆجیستۆجینی تێدایە
-
کۆندۆمی دەرەکی
کۆندۆمی (نێرینە)ی دەرەکی ڕێگایەکی ڕێگرن بۆ دژە سکپڕی. ئەوان ناھێڵن سپێرم و ھێلکە بەیەک بگەن. کۆندۆم لەسەر ئەندامێی نێرینەی ھەستاو جێگیر دەبێت.
- ڕادەی کاریگەری: بەکارھێنانی نموونەیی ٨٢٪. بەکارھێنانی تەواو ٩٨٪
- ێگیری بکە و لەبیری بکە. ھەڵناگەڕێندرێتەوە بەر لە سێکسکردن لەبیرت بێت
- سووڕی مانگانە: کۆندۆمەکان سووڕی مانگانە ناگۆڕن
- پاراستن لە بەرامبەر نەخۆشیی گوازراوەی سێکسی: بەڵێ، کۆندۆم تاکە ڕێگەی دژە سکپڕییە کە پارێزگاری دژی نەخۆشی گوازراوەی سێکسی دابین دەکات.
- ھۆڕمۆن: ھۆڕمۆنی تێدا نییە
-
دەرزیی دژەسکپڕی
دەرزییەکانی دژەسکپڕی ھۆڕمۆنێکی پڕۆجیستۆنیان تێدایە کە ھاوشێوەی پڕۆجیستیڕۆنی سرووشتییە کە ھێلکەدانەکان بەرھەمی دەھێنن.
- ڕادەی کاریگەری: بەکارھێنانی نمونەیی ٩٩٪ کاریگەرە. بەکارھێنانی تەواو ٩٤٪
- ێگیری بکە و لەبیری بکە. ھەڵناگەڕێندرێتەوە بیرت بێت بەکاری بھێنیت: بیرت بێت کە بۆ ھەر دەرزی لێدانێک بگەڕێیتەوە – بەشێوەیەکی گشتی دوای ١٣ ھەفتە.
- سووڕی مانگانە: سووڕی مانگانە کورتتر دەکاتەوە یان دەیوەستێنێت. دەکرێ یارمەتیدەر بێت بۆ سووڕی مانگانەی قورس یان بەئازار.
- پاراستن لە بەرامبەر نەخۆشیی گوازراوەی سێکسی: نەخێر. بۆ خۆپاراستن لە بەرامبەر نەخۆشیی گوازراوەی سێکسی کۆندۆم بەکار بھێنە.
- ھۆڕمۆن: ھۆڕمۆنی پڕۆجیستۆجینی تێدایە.
-
لەزگەی دژەی سکپڕی
ئەمە لەزگەیەکی بچووکی تەنکە. بۆ لەسەر پێستت چەسپی دەکەی، ئۆسترۆجین و پڕۆجیستۆجین دەردەدات – ھاوشێوەی ئەو ھۆڕمۆنە سرووشتیانەی کە لە ھێلکەدانەکانەوە بەرھەم دێن.
- ڕادەی کاریگەری: بەکارھێنانی نموونەیی ٩١٪. بەکارھێنانی تەواو ٩٩٪
- ێگیری بکە و لەبیری بکە. ھەڵناگەڕێندرێتەوە بیرت بێت بەکاری بھێنیت: ھەموو ھەفتەیەک بیگۆڕە
- سووڕی مانگانە: دەکرێ سووکتر بن یان بوەستن. دەکرێ یارمەتیدەر بن بۆ سووڕی مانگانەی قورس / بەئازار / نیشانەکانی بەر لە سووڕی مانگانە.
- پاراستن لە بەرامبەر نەخۆشیی گوازراوەی سێکسی: نەخێر. بۆ خۆپاراستن لە بەرامبەر نەخۆشیی گوازراوەی سێکسی کۆندۆم بەکار بھێنە.
- ھۆڕمۆن: بەڵێ، ئۆسترۆجین و پڕۆجیستۆجینی تێدایە
-
چاندن
چێنراوی دژەی سکپڕی بریتییە لە تووڵێکی جێگیر کە دەخرێتە ژێر پێست لە بەشی سەرەوەی قۆڵ. ھۆڕمۆنی پڕۆجیستۆن دەردەدات کە ھاوشێوەی پڕۆجیستیڕۆنی سرووشتییە کە ھێلکەدانەکان بەرھەمی دەھێنن.
- ڕادەی کاریگەری: ٩٩٪ کاریگەرە
- ێگیری بکە و لەبیری بکە. ھەڵناگەڕێندرێتەوە جێگیری بکە و لەبیری بکە. بۆ ماوەی ٣ ساڵ دەمێنێتەوە
- سووڕی مانگانە: دەکرێ ناڕێک بێت، بوەستێت یان زیاتر بخایەنێت. لەوانەیە یارمەتیدەر بێت بۆ سووڕی مانگانەی بەئازار.
- پاراستن لە بەرامبەر نەخۆشیی گوازراوەی سێکسی: نەخێر. بۆ خۆپاراستن لە بەرامبەر نەخۆشیی گوازراوەی سێکسی کۆندۆم بەکار بھێنە.
- ھۆڕمۆن: ھۆڕمۆنی پڕۆجیستۆجینی تێدایە.
-
لەولەبی منداڵدان (IUD)
ئامێری بچووکی پلاستیک و مسە کە دەخرێتە ناو منداڵدانت. ھەندێکجار پێی دەوترێت کۆیل.
- ڕادەی کاریگەری: ٩٩٪ کاریگەرە
- بیرت بێت بەکاری بھێنیت: جێگیری بکە و لەبیری بکە. بۆ ماوەی ٥-١٠ ساڵ دەمێنێتەوە
- سووڕی مانگانە: خوێنھاتن لەوانەیە کەمێک زیاتر بێت بەڵام بە ڕێکوپێکی دەمێنێتەوە.
- پاراستن لە بەرامبەر نەخۆشیی گوازراوەی سێکسی: نەخێر. بۆ خۆپاراستن لە بەرامبەر نەخۆشیی گوازراوەی سێکسی کۆندۆم بەکار بھێنە.
- ھۆڕمۆن: ھۆڕمۆنی تێدا نییە
-
سیستەمی ناو منداڵدان (IUS)
IUS بریتییە لە ئامێرێکی پلاستیکی بچووک کە دەخرێتە ناو منداڵدانی تۆ و ھۆڕمۆنی پڕۆجیستۆن دەردەدات کە ھاوشێوەی پڕۆجیستیڕۆنی سرووشتییە کە ھێلکەدانەکان بەرھەمی دەھێنن.
- ڕادەی کاریگەری: ٩٩٪ کاریگەرە
- ێگیری بکە و لەبیری بکە. ھەڵناگەڕێندرێتەوە جێگیری بکە و لەبیری بکە. بۆ ماوەی ٥ ساڵ دەمێنێتەوە
- سووڕی مانگانە: دەکرێ ناڕێک بێت، بوەستێت یان زیاتر بخایەنێت. لەوانەیە یارمەتیدەر بێت بۆ سووڕی مانگانەی بەئازار.
- پاراستن لە بەرامبەر نەخۆشیی گوازراوەی سێکسی: نەخێر. بۆ خۆپاراستن لە بەرامبەر نەخۆشیی گوازراوەی سێکسی کۆندۆم بەکار بھێنە.
- ھۆڕمۆن: ھۆڕمۆنی پڕۆجیستۆجینی تێدایە.
-
leedssexualhealth.com
Contraception advice in Leeds.
Telephone: 0113 392 0223
-
locala.org.uk
Contraception advice in Bradford
Telephone: 030 3330 9500
-
حەبی تەنھا پڕۆجیستۆجین (POP)
حەبی POP ھاوشێوەی حەبی لێکدراوە کە تەنھا پڕۆجیستۆجینی تێدایە. ئەمە بۆ ئەو ئافرەتانە باشە کە جگەرە دەکێشن، ئەوانەی کە سەروو ٣٥ ساڵن، کێشیان زۆرە یان کێشەی تەندروستی تریان ھەیە وەک پەستانی بەرزی خوێن.
- ڕادەی کاریگەری: بەکارھێنانی نموونەیی ٩١٪. بەکارھێنانی تەواو ٩٩٪
- ێگیری بکە و لەبیری بکە. ھەڵناگەڕێندرێتەوە ڕۆژانە بیرت بێت. گرنگە کە تۆ ھەر ڕۆژێک لە ھەمان کاتدا حەبەکە وەربگریت.
- سووڕی مانگانە: سووڕی مانگانە کورتتر دەکاتەوە، ناڕێکی دەکات یان دەیوەستێنێت. دەکرێ یارمەتیدەر بێت بۆ سووڕی مانگانەی قورسی بەئازار.
- پاراستن لە بەرامبەر نەخۆشیی گوازراوەی سێکسی: نەخێر. بۆ خۆپاراستن لە بەرامبەر نەخۆشیی گوازراوەی سێکسی کۆندۆم بەکار بھێنە.
- ھۆڕمۆن: بەڵێ، پڕۆجیستۆجینی تێدایە.
-
sexualhealth.cht.nhs.uk
Contraception advice in Calderdale
Telephone: 01422 261 370
-
پاکژکردنەوە (تەعقیم)
پاکژکردنەوە ڕێگایەکی ھەمیشەییە بۆ دژەسکپڕی، بۆ ئەو کەسانەی کە نایانەوێت منداڵی زیاتریان ھەبێت، یان ھیچ منداڵێکیان ھەبێت.
- ڕادەی کاریگەری: ٩٩٪ کاریگەرە
- ێگیری بکە و لەبیری بکە. ھەڵناگەڕێندرێتەوە جێگیری بکە و لەبیری بکە. ھەڵناگەڕێندرێتەوە
- سووڕی مانگانە: کاریگەری لەسەر سووڕی مانگانە نییە
- پاراستن لە بەرامبەر نەخۆشیی گوازراوەی سێکسی: نەخێر. بۆ خۆپاراستن لە بەرامبەر نەخۆشیی گوازراوەی سێکسی کۆندۆم بەکار بھێنە.
- ھۆڕمۆن: ھۆڕمۆنی تێدا نییە
-
ئەڵقەی زێ
ئەمە ئەڵقەیەکی گونجاوی ڕوونی پلاستیکییە دەخرێتە ناو زێ. ھۆڕمۆنەکانی پڕۆجیستۆجین و ئۆسترۆجین دەردەدات – ھاوشێوەی پڕۆجیستۆجین و ئۆسترۆجینی سرووشتی کە ھێلکەدانەکان دروستی دەکەن.
- ڕادەی کاریگەری: بەکارھێنانی نموونەیی ٩١٪. بەکارھێنانی تەواو ٩٩٪
- ێگیری بکە و لەبیری بکە. ھەڵناگەڕێندرێتەوە مانگانە بیگۆڕە
- سووڕی مانگانە: دەکرێ یارمەتیدەر بێت بۆ سووڕی مانگانەی قورس / بەئازار / نیشانەکانی بەر لە سووڕی مانگانە.
- پاراستن لە بەرامبەر نەخۆشیی گوازراوەی سێکسی: نەخێر. بۆ خۆپاراستن لە بەرامبەر نەخۆشیی گوازراوەی سێکسی کۆندۆم بەکار بھێنە.
- ھۆڕمۆن: بەڵێ، ئۆسترۆجین و پڕۆجیستۆجینی تێدایە